
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی بۆمانگی چوار، بەشێك لەو خانەنشینانەی كە لە مانگی 11ی ساڵی رابردووەوە مووچەیان وەرنەگرتووە، چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، جەختیش دەكاتەوە كە تا ئێستا لە كۆی 16 هەزار خانەنشینی سلێمانی نزیكەی 600 خانەنشین مامەڵەكانیان تەواو بووە.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی تەواوكردنی مامەڵەی ئەو فەرمانبەرانەی كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق خانەنشین بوون بەردەوامی هەیە، بەڵام پرۆسەكە تا ئیستا بەخاوی بەڕێوەچووە چونكە سەرجەم مامەڵەكان ڕەوانەی هەولێر كراون و لەوێ كارەكانیان بۆ تەواو كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕیارێك دەركراوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سارەكان كراوە كە لەمەودوا مامەڵەی خانەنشینی فەرمانبەران لە سنوری پارێزگاكانی خۆیان بكرێت، ئەوەش بڕیارێكی باشە و وادەكات مامەڵەی خانەنشینان بەخێرایی تەواو ببێت.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مانگی چوار بەشیك لە خانەنشینان چوار مووچە پێكەوە وەردەگرن، ئەوەش ئەو خانەنشینانەن كە لەمانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە، هاوكات تا ئیستا لە كۆی 16 هەزار خانەنشینی سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 600 خانەنشین مامەڵەكانیان تەواو كراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









