“بەیەك دەنگیكان توانیمان بیسەلمێنین هەڵەبجە جێگای گرنگی هەموو كوردێكە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو هەڵوێستە یەكگرتوویەی فراكسیۆنە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراق سەلماندی كە هەڵەبجە و قوربانییەكانی لای هەموومان جێگای گرنگیپێدانە و هاوكات بۆ لایەنە عێراقییەكانیشمان سەلماند كە لەو پرسەدا یەكدەنگین.
چرۆ حەمەشەریف، نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: واچاوەڕواندەكەین كە لە كۆبوونەوەكەی سبەی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدرێت و بە بێ گرفت تێپەڕێت، ئەوەش دوای ئەوەی فراكسیۆنە جیاوازەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لەوە دڵنیابوونەوە كە ئێمەی فراكسیۆنە كوردییەكان ئامادەنین بەشداری هیچ دانیشتنێكی پەرلەمان بكەین تا ئەوكاتەی ئەو بابەتە تێدەپەڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم یەكدەنگی و یەك هەڵوێستییەی فراكسیۆنە كوردییەكان لەسەر ئەو پرسە زۆر گرنگ و پێویست بوو، چونكە بۆ هەموو لایەكمان سەلماند كە ئەگەر لە بابەتێكی دیكەدا یەك دەنگ نەبین ئەوا لە پشتیوانیكردنی مافەكانی هاووڵاتیان بەگشتی و دۆسەی قوربانیانی هەڵەبجە و كەسوكاری شەهیدان هەموومان یەك دەنگین.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەو یەكدەنگی و یەكبوونەی فراكسیۆنە كوردییەكان بوو وایكرد كە پەرلەمانی عێراقیش بێتە ژێرباری داواكارییەكانمان و دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری سبەی پەرلەمانی عێراقەوە كە ئومێدمان زۆرە سبەی ئەو بابەتە بە ئەرێنی و لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەڵەبجە یەكلابكەینەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









