
سەرۆک بافڵ و محەمەد شیاع سودانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە سەرۆكوەزیرانی عێراق دێتە سلێمانی و كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدات لە نێویشیاندا لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆدەبێتەوە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی بكات و لە سەردانەكەیدا لەگەڵ (بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی كۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو سەردانەیەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق لە سلێمانی كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام دەدات، كە تایبەت بە بارودۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی عێراق و دۆخی ناوچەكە و جیهان.
ئەوەش لەكاتێكدا بەر لە چەند ڕۆژێك سودانی سەردانی هەولێری و كرد و لەوێش كۆمەڵێك دیدارو كۆبوونەوەی ئەنجامدا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









