
لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی سێشەممە هەردوو شاندی دانوستانكاری باڵای یەكێتی و پارتی لە پیرمام كۆببنەوە، ئەوەش بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دابەشكردنی پۆستە وزارییەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و هاوكات پەسەندركدن و یەكخستنی ئەو ڕەشنوسەی شاندی هەردوولا ئامادەیان كردبوو بۆ بەشداریكردنیان لە حكومەت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، وابڕیارە سبەی سێ شەممە كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان شاندی باڵای دانوستانكاری پارتی و یەكێتی بەڕێوەبچێت، لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بچنە ناو وردەكاری داواكارییەكانیان لەبارەی دابەشكاری پۆستە باڵاكان لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەی سبەی، ئەو ڕەشنوسەی كە پێشتر لەلایەن شاندی دانوستانكاری هەردوولا لەدوای چەندین كۆبوونەوە ئامادەیان كردبوو یەكدەخرێت و دەكرێتە یەك پاكێج، ئەوەش لە پێناو خێرا یەكلاكردنەوەی پۆستەكان و زوو پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەش هاتووە، گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بۆ دابەشكردنی پۆستەكان، بەسەر سێ ستوون دابەشدەكرێن، ستونێك تایبەت بە پۆستەباڵاكانی وەك سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و جێگرەكە، سنونی دووەمیش برتی دەبێت لە وەزارەتە سیادییەكانی وەك( ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و سامانە سروشتییەكان) هاوكات سنوری سێەمیش برتی دەبێت لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









