
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات، دوای تێپەربوونی 18 ساڵ بەسەر بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال بەڵام تا ئێستا حكومەتی عیراق نەیتوانیوە قەرەبووی خانەوادەی ئەنفالكراوان بكاتەوە.
كەریم شوكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی راگەیاند: دوای تێپەڕبوونی 18 ساڵ بەسەر بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق و هەروەها تێپەربوونی 37 ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە بەداخەوە تا ئێستا نەتوانراوە قەرەبووی خانەوادەكانیان بكرێتەوە، کە ئەرکی حکومەتی عێراقە بەوکارە هەستێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كورد لەبەغدا لەسەر پرسە نیشتمانییەكان یەك دەنگ بێت بەتایبەت پرسێكی وەك ئەنفال، لەگەڵ ئەوەی هیچ بڕگەو ماددەیەك لە پرۆژە یاسای بودجە بۆ قەرەبووی خانەوادەی ئەنفالكراوان جێگیر نەكراوە، بەڵام دەتوانرێت پارەی پێویست بۆ دەستەی شەهیدانی عیراق زیاد بكرێت و لەو رێگەیەوە قەرەبووی خانەوادەی ئەنفالكراوانیش بكرێتەوە، چونكە بەپێی یاسا حكومەتی عیراقی پابەندكراوە بە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەروو، تائێستا چەندین جار بە فەرمی داوای ئەو قەرەبووە كراوە بەڵام هێشتا حكومەتی عیراق نەچوەتە ژێر باری ئەو قەرەبوەوە وەك هەموو پرسەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پرسی قەرەبووی خانەوادەی ئەنفالكراوانیش بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەفەرمی لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقەوە ئەو تاوانە بە جینۆساید ناسێنراوەو حكومەتی عیراق پابەند كراوە بە قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









