قایمقامى كفرى لەبارەی تەقەکردن لە بارەگای پارتی روونکردنەوە دەدات

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
قایمقامى كفرى رایگەیاند: “شەوی رابردوو دەستێکی نادیار تەقەی لە بارەگای ناوچەی پارتی لە قەزاکە کردووە و هێزەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە رووداوەکە”.
جه‌لال نورى قایمقامى كفرى به snnى راگه‌یاند: ” گوله‌كان به‌ر دیوارى باره‌گاكه كه‌وتوون. بۆ ئه‌وه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانیان ڕاسپاردووه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و تاوه‌كو ئێستاش هیچ سه‌ره‌داوێك ئاشكرا نه‌بووه”.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکەی شەوی رابردووی کفری، جەلال نوری وتوویەتی: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانەکە مۆڵه‌تى نه‌بووه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هەشت کەس لە خۆپیشاندەران بانگ‌كراون و دواى ئه‌وه‌ى قسەیان لەگه‌ڵدا كراوه رێگه‌یان پێدراوه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنى خۆیان و هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه”.
وتیشى، خۆپیشانده‌ران تاوه‌كو ئێستا داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته ئیداره‌ى شارەکە و ئه‌وه‌ى هه‌یه داواى هه‌لى كار، كردنه‌وه‌ى زانكۆ‌و خزمه‌تگوزارى چه‌ند داواكارییهكى گه‌وره ده‌كه‌ن كه له ئێستادا له‌م قه‌یرانه جێبه‌جێكردنى قورسه، ئه‌م داواكارییانه‌ش پێشتر وه‌كو ئیداره‌ى شار كاریان له‌سه‌ر كردووه و بۆ لایه‌نى سه‌رووى خۆیانیان ناردووه.
پێشتر به‌رپرسێكى پارتى له گه‌رمیان به snnى راگه‌یاندبوو: شه‌وى ڕابردوو له قه‌زاى كفرى له لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه كه له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێك بووه ده‌ستڕێژى گوله‌ى له باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى كراوه و زیانى گیانى نه‌بووه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









