کەسوکاری ئەو ژنەی گەرمیان کە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا بەگومانن

SNN
کوڕێکی ئەو ژنەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە گەرمیان گیانی لەدەستدا و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی تووشی کۆرۆنا بووە، گومانی هەیە لەوەی دایکی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت، بەرێوەبەری تەندروستی گەرمیانیش جەخت لەوەدەکاتەوە کە پشکنینەکانی پۆزەتیڤ بوون.
هێمن محه‌مه‌د كوڕى ئه‌و ژنه‌ى كه له گه‌رمیان وه‌كو یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا بە SNNی راگەیاند: “دایكمان نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دانى سنگى هه‌بووه و چه‌ند ساڵێكیشه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى هه‌یه و كۆرۆنا نه‌بووه. له كاتێكدا له نه‌خۆشخانه‌شدا بووه ئامێرى هه‌ناسه‌دانیان بۆ به‌كارنه‌هێناوه و دهرمانهكانیشى خۆیان له ده‌ره‌وه بۆیان كڕیوه”.
هێمن باسی لەوەکردووە: تا ئێستاش گومانیان هەیە لەوەی دایكیان “دلبه‌ر ئیبراهیم” ته‌مه‌نى 63 ساڵ بووه کۆرۆنای هەبووبێت، چونکە تا ئێستا هیچ پشکنینێکی پۆزەتیڤی دایکیان نەبینیووە و دەشڵێت، پزیشکەکان سەرەتا پێیان راگەیاندوون دایکیان هەوکردن له سنگیدا هه‌یه و له‌سه‌ر داواى خۆیان داوایان كردووه پشكنینى هه‌ناسه‌دانى بۆ بكرێت و ته‌نانه‌ت پزیشك و كارمه‌نده‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كه‌لار وتویانه پێویست ناكات كۆرۆنا نییه و دواتر پشكنینشیان بۆ كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى هاته‌وه كۆرۆناى نه‌بوو. دواتر له رێگه‌ى كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندنه‌وه ئه‌وه‌یان بیست كه دایكیان كۆرۆناى هه‌یه.
هێمن محه‌مه‌د باسیشى له‌وه‌كرد، بۆ ڕۆژى دواتر شوێنى دایكیان گۆڕیوه داوایان كردووه له په‌نجه‌ره‌وه قسه‌ى له گه‌ڵ بكه‌ن و چاودێرى بكه‌ن و خۆى له گه‌ڵ دایكی‌دا بووه له نه‌خۆشخانه و له‌ماوه‌ى ئه‌وچوار ڕۆژه‌دا ئامێرى هه‌ناسه‌دانیان بۆ به‌كارنه‌هێناوه و هه‌روه‌ها ئه‌و دهرمانانهشى كه وه‌كو چاره‌سه‌رى كۆرۆنا بۆیان ده‌نووسى له نه‌خۆشخانه ده‌ست نه‌كه‌وتووه و خۆیان له ده‌ره‌وه بۆیان كڕیوه.
هێمن محه‌مه‌د له درێژه‌ى قسه‌كانیشدا نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى و وتى، زۆر جێگه‌ى ناخۆشییه له دواى ئه‌وه‌ى تووشى ئه‌و حاڵه‌ته بوون ناوى دایك و خێزان و برا خوشك و كه‌سوكارو ژماره ته‌له‌فونیان بڵاوكرایه‌وه كه تووشى كۆرۆنا بوون ئه‌مه‌ش له ڕووى ده‌روونیه‌وه كاریگه‌رى زۆر خراپی له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌مان جێهێشتووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى تۆمه‌تى ئه‌وه‌یان بۆ دروستكردون كه گوایه به‌ركه‌وتووى خێزانه‌كه‌ى خورماتوون یان سه‌ردانى ئێرانیان كردووه له كاتێكدا بهركهوتوویان له گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه ئه‌و قسانه دوورن له راستییه‌وه.
هێمن ده‌ڵێت كاتێك دایكیان گیانى له ده‌ستداوه پێیان راگه‌یاندوون كه گۆڕه‌كه‌ى ده‌بێت 10 كیلۆمه‌تر له شاره‌وه دووربێت و به حه‌فاره گۆڕى بۆ ههڵكهنن و بینێژن، به‌ڵام به‌و داواكارییه ڕ‌ازى نه‌بوون و خۆیان له گونده‌كه‌یان له ناوچه‌ى زنانه به خاكیان سپاردووه.
لەوبارەیەوە د. سیروان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان بە SNNی راگەیاند: نەخۆشەکە چوار پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە کە سەرجەمیان پۆزەتیڤ دەرچوون، دووان لە پشکنینەکان لە سلێمانی و دووانی دیکە لە کەلار ئەنجام دراون، وتیشی: “شەش ئەندامی خانەوادەکە تووشبووی کۆرۆنان”.
سەبارەت بە رەخنەکانی کەسوکاری دلبەر، د.سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد: “پزیشکەکان و کارمەندانی تەندروستی زۆر دڵسۆزانە هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشەکەیان داوە، سەبارەت بە بەکارنەهێنانی ئامێری هەناسەدانیش ئەوە پزیشکی پسپۆڕ خۆی بڕیاردەدات کە نەخۆشەکە پێویستیەتی”.
پێشتر نەخۆشخانەی گشتی کەلار و وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایانگەیاندبوو: ئه‌و ژنه به‌ركه‌وتووى هه‌بووه له گه‌ڵ خێزانێک له خورماتوو کە سێ كه‌سیان تووشى كۆرۆنا بوون. دواتریش له راگه‌یاندراوێكدا تووشبوونى شه‌ش كه‌سى دیكه‌ى ئه‌و خێزانه‌یان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند كه كه‌سه نزیكه‌كانى ژنه‌كه‌ن.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەشێک لە هاووڵاتیان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گومانن و بەرپرسانی تەندروستیش جەخت لەوەدەکەنەوە کە نەخۆشیەکە مەترسیدارە و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و خێزانەکانیاندا.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









