لەپەرلەمانی عێراقەوە واژو كۆدەكرێتەوە بۆ زیادكردن و گۆڕانكاری لە پێدانی مووچە

کاروان یاروەیس
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بە مەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە پێدانی مووچە بەفەرمانبەران و هاوكات نەهێشتنی نایەكسانی لە پێدانی مووچە، لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەستكراوە بە كۆكردنەوەی واژو بۆ بانگهێشتكردنی لیژنەیەكی حكومی.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستكراوە بە كۆكردنەوەی واژوی پەرلەمانتاران بە مەبەستی میوانداریكردنی لیژنەیەكی حكومەت، كە ئەركی زیادكردنی مووچە و گۆڕانكاری بووە لە خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت لە وەزارەتە جیاوازەكان، بۆ ئەومەبەستەش تا ئێستا زیاد لە 100 پەرلەمانتار واژومان لەسەر ئەو بانگهێشتكردنە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری ئەو لیژنەیە زیادكردنی مووچە و گۆڕانكاری بووە لە خشتەكەیدا لەپێناو نەهێشتنی نادادی لە نێوان مووچەی پلە باڵاكان و فەرمانبەرانی ئاسایی، بەڵام ماوەی سێ ساڵە ئەو لیژنە حكومییە هیچ كارێكی ئەوتۆیان نەكردووە بۆ زیادكردنی مووچە و نەهێشتنی نادادی، بۆیە ئامانج لەو میواندارییە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە و نەهێشتنی جیاوازی لە مووچەی نێوان فەرمانبەرانی ئاسایی و پلە باڵاكانە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە واژوومان لەسەر ئەوە كردووە كە دەمانەوێت ئەو لیژنە حكومییە بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن بۆ ئەوەی هۆكاری دواكەوتنی یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیەیە بزانرێت دەبێت كە جیاوازی مووچە لە نێوان پلە باڵاكان و فەرمانبەرانی ئاسایی كەم دەكاتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









