نوخشە ناسیح بۆ هاووڵاتیان و لایەنەکان: بۆ پیرۆزبایی سەردانم مەكەن و ڕێگەم بدەن ئەركەكانم جێبەجێ بكەم

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای پەسەندكردنی بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە و هاوكات دەستبەكار بوونی وەك یەكەم پارێزگاری ژن لەو پۆستەدا، پارێزگاری هەڵەبجە داوایەك ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان و چین و توێژە جیاوازەكان دەكات كە بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی سەردانی نەكەن و ڕێگەی بدەن كە بەو ئەركە قورسە هەستێت خراوەتە سەرشانی.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری بەوەكالەتی هەڵەبجە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بلاویكردەوە، بۆ سەرجەم ئازیزانمان لە لایەنی حكومی و حزبی و ڕێكخراوەیی و كەسایەتی و سەرجەم چین و توێژەكان لە پارێزگای هەڵەبجەو سەرجەم ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و عێراق وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ ئەوانەی سەردانیان كردین و ئەوانەشی نەهاتوون هەروەكو ئەوەیە هاتبن و ئەوانەشی بە پەیوەندی تەلەفونی پیرۆزباییان لێكردووین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپاسی هەمووتان دەكەین هەربۆیە لەبەر بەرژەوەندی هەموولایەك و ئەركی ئیداریمان دوابەداوی بەپارێزگابونمان وەكو (19)مین پارێزگای عێراق و پێویستی بەدواداچونی مەیدانیمان بۆ كاروبارە ئیدارییەكان و ئەو بەرپرسیارێتیە گەورەو قورسەی لەسەر شانمانەو ڕایكردنی مامەڵەی هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگاكەمان، داوا لە هەموولایەكتان دەكەین ئەرك مەكێشن بە هاتنتان بۆ مەبەستی پیرۆزبایی.
قایمقامی بەوەكالەتی هەڵەبجە ئەوەشی نوسیوە، هاوكاری و پاڵپشتیتان لە ئەركی ئیداری پارێزگاكەمان جوانترین و باشترین پیرۆزبایی و چەپكە گوڵە بۆمان لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیمان بۆ هەموولایەك.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









