
لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆببنەوە.
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی لە دیداری سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات و دوو کۆبونەوە لەگەڵ شاندی دانوستانکاری یەکێتی ئەنجام دەدات و کۆبونەوەی یەکەم کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ دەبێت و کۆبوونەوەی دووەم دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
تاوەکو ئێستا چەند کۆبونەوەیەک لە نێوان هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی ئەنجامدراوە کە دواترینیان کۆبونەوەی رۆژی 15ی نیسان بوولە پیرمام دوای کۆبونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: کۆبونەوەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت.
هەروەها سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشەممە، لە یەکەم رۆژی دیداری سلێمانی رایگەیاند، دوای کۆبونەوەکەی سێشەممە لە پیرمام، کۆبونەوەکانی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان لە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان چونەتە قۆناغێکی نوێوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









