نیویۆرک تایمز:ترەمپ پلانی هێرشێكی ئیسرائیلی بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە

ترەمپ و پوتین
SNN-
راپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکا ئاشکرای کردوە، ترەمپ وازی لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران هێناوە و بژاردەی دانوستانی پەسەند کردوە بۆ سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل پێشتر پلانی داڕشتووە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە هاوکاری واشنتۆن لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، بە ئامانجی پەكخستنی توانای تاران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لانیکەم بۆ ماوەی ساڵێک.
جێبەجێکردنی ئەو پلانە پێویستی بە پشتیوانی راستەوخۆی ئەمریکا هەبووە، هەم بۆ رێگریکردن لە هەر وەڵامدانەوەیەکی ئەگەری ئێران و هەم بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هێرشە ئاسمانییەکان.
بەڵام بڕیاری ترەمپ، بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، پلانەکانی ئیسرائیلی پووچەڵ کردەوە، دوای چەند مانگێک مشتومڕ لەناو ئیدارەی ئەمریکا لە نێوان “هەڵۆكان” کە پاڵپشتی لە کردەوەی سەربازیی ئیسرائیل دەکەن، لەگەڵ ئەوانی دیکە كە گومانیان هەیە لە دەرەنجامی هێرشك كە رەنگە شەڕێکی هەرێمایەتی فراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگیرسێنێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەکە، ئیدارەی ترەمپ گەیشتووەتە کۆدەنگییەکی شڵۆق لە بەرژەوەندی رێڕەوی دیپلۆماسی، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان.
دەشڵێت: لە کۆبونەوەیەکدا کە هەفتەی رابردوو لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، لەکاتی سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن، ترەمپ راستەوخۆ میوانەکەی ئاگادارکردەوە کە ئەمریکا پشتیوانی لە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکە ناکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









