وتەبێژی كۆمیسیۆن: 320 پارتی سیاسی و 60 هاوپەیمانی بۆ بەشداری لەهەڵبژاردن خۆیان تۆماركردووە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، تا ئەمڕۆ 320 پارتی سیاسی و 60 هاوپەیمانی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان خۆیان تۆماركردووە و پرۆسەی تۆماركردن و نوێكردنەوەی هاوپەیمانیش تا 4/5/2025 بەردەوامی دەبێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكن بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11/11/2025 دەستیپێكردووە، لەو چوارچێوەیەشدا تا ئەمڕۆ زیاتر لە 320 پارتی سیاسی و 60 هاوپەیمانی ناوی خۆیان بە بەشداری لەو هەڵبژاردنە تۆمار كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئەو هاوپەیمانییانەی پێشتر تۆماركراون و هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە كۆمیسیۆنەوە بكەن بۆ تۆماركردنی ئارەزووی بەشداریكردنیان لە هەڵبژادنەكانی ئەمساڵ بۆ پەرلەمانی عێراق، هاوكات ئەو هاوپەیمانییانەی كە گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە، یان هاوپەیمانی نوێن، دەبێت ڕێكارە دیاریكراوەكان بگرنەبەر و سەردانی كۆمیسیۆن بكەنەوە بۆ تەواوكردنی پرۆسەی تۆماركردن.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، تۆماركردنی ناوی پارت و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان و كەسانی سەربەخۆ ماوەی دوو ڕۆژە دەستپێكردووە و ئەم پرۆسەیەش تا 4/5/2025 بەردەوامی دەبێت، هاوكات كۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریكراوە بەڕێوە ببات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









