
SNN
هێزەکانی ئەمریکا شەوی رابردوو بۆردومانی سەکۆی سووتەمەنی لە بەندەری رەئس عیسایان کرد و بە پێی سەرچاوە یەمەنیەکانیش هێرشەکە زیاتر لە 130 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی حوسییەکانی یەمەن سەکۆی سووتەمەنی رەئس عیسایان بۆردومان کردووە.
راشیگەیاندووە، حوسیەکان ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە دەستیان بەسەر ئەو بەندەرەدا گرتووە و لە بری ئەوەی داهاتەکەی بۆ گەلی یەمەن بەکاربهێندرێت، خراوەتە خزمەت کردەوەکانی ئەو گروپەوە.
جەختیشی کردووەتەوە، ئامانج لەو هێرشەیان بۆ سەر بەندەرەکە زیان گەیاندن بە گەلی یەمەن نەبووە، بەڵکی دەیانەوێت ئەو گەلە لە حوسیەکان رزگار بکەن و بگەنە ژیانێکی ئاشتیانە.
هاوکات راشیگەیاندووە، کە جیهان بە قاچاخبردنی سووتەمەنی و کەرستەی جەنگ بۆ حوسییەکان قەبوڵ ناکات.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە یەمەنییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئەو هێرشەوە، لانیکەم 38 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









