
پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە سبەی یەكشەممە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لەلایەن وەزارەت و دەستەكانەوە كۆتایی دێت و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەكرێت هاوكات وردەكاری ڕۆژی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە ئاشكرا دەكات
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەهەفتەی ڕابردووەوە ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دەستپێكردووە و سبەی یەك شەممە ئامادەكردنەكە كۆتایی دێت و هەرسبەی یان ڕۆژی دووشەممە لیستەكان ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ گەیشتنی لیستەكان لە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە دەستدەكرێت بە وردبینیكردنی لیستەكان، هاوكات هەر لەسەر بنەمای ئەو لیستانەی كە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراون، میزان موراجەعە ئامادە دەكرێت و پاشان لە كۆتایی هەفتە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە و میزان موراجەعە لەگەڵ خۆیان دەبەنە بەغدا.
بەرپرسەباڵاكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی بۆSNN ڕوونكردەوە، دوای ئەوەی لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا كرا، دەبێت لەوەزارەتی دارایی هەرێمیش وردبینی بۆ بكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لیستی مووچەی مانگی چوار هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی ڕابردووە و بڕی 955 ملیار داواكراوە بۆ مووچە، بۆیە كاتی زۆری ناوێت بۆ وردبینیكردن، هاوكات لەدوای 25 ی مانگ كە كۆتایی دێت بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق دەستدەكرێت بە تەمویلكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بە ئەگەری زۆر تا كۆتایی ئەم مانگە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









