
SNN-
لەسەرتاسەری ئەمریکا، هەزاران کەس دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا خۆپیشاندانیان دهستپێكرد.
هەزاران کەس لەبەردەم کۆشکی سپی لەواشنتۆن، خۆپیشاندانیان کردو ترەمپیان تۆمەتبارکرد بەوەی بەشێوەیەکی تاکڕەوانە حوکمڕانیی دەکاتو بەبێ ڕێوشوێنی پێویست بیانییەکان دیپۆرتدەکاتەوە.
هاوڵاتییان دروشمی “نا بۆ پاشایەتی”و “بیانهێننەوە ماڵەوە” کە ئاماژەیە بەو کۆچبەرانە بەشێوەیەکی نایاسایی دیپۆرتکرانەوە، بەرزکردەوە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، “ئەوانەی دیپۆرتکرانەوە بۆ سەلڤادۆر، مافی خۆیان لێ زەوتکرا، دەبێت ئاگاداری ئەوەبین کە بەمزوانە هاوڵاتیانی دیکەش لەمافەکانیان بێبەشدەبن.”
هەروەها چەند خۆپیشاندانی دیکە لەنیویۆرک بەڕێوەچوو، سەدان کەس لەبەردەم کتێبخانەی گشتیی نیویۆرک کۆبونەوە، بهگوێرهى ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، لەچەند شارێکی دیکەش، خەڵک ناڕەزایەتیی هاوشێوەیان دەربڕیوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









