
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات دەستكراوە بە دابەشكردنی سێیەم بەشە ئاردی ئەمساڵ و دووەم بەشەخۆراكی مانگانەی هاوولاتیان، جەختیش دەكاتەوە كە لە كۆگاكان بڕی خۆراكی پێویست هەیە و دابەشكردنی بەشەخۆراكیش لە ئەمساڵدا هیچ گرفتێكی نابێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو بڕە ئار دوخۆراكانەی كە مانگانە بەدەستمان دەگات، لە ئێستادا دەستكراوە بەدابەشكردنی سێیەم بەشەئاردی مانگانەی هاووڵاتیان و هاوكات دەستیمان كردووە بە دابەشكردنی دووەم بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بەشەئاردەی كە بۆ ئەم مانگە دابەشدەكرێت جیاوازە لە بەشەئاردی مانگەكانی پێشووتر، بەجۆرێك كە كوالیتی باشترە و هاووڵاتیان ئەگەر ویستیان هەبێت دەتوانن لەماڵەوە بیكەن بەنان و نانێكی جوانی لێدروست دەبێت و داواشمان كردووە كە بۆمانگەكانی داهاتوو هەمان جۆری باشتر ئاردمان بۆ ڕەوانە بكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە بەشەئارد و بەشەخۆراكی پێویست لە كۆگاكانیاندا هەیە و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت و لە بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر كەسێك بڕی سێ كیلۆ برنج و یەك كیلۆ شەكر و 500 گرام نیسك، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، و یەك لیتر زەیت و 500 گرام لەتكە دابەشدەكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









