
دیداری یەکێتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە زۆرێك لە شاروشارۆچكەكانی هەرێم نۆ كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەبردنی دیداری گشتی یەكێتی بەڕێوەچوو، دواجار لیژنەی باڵای دیداری گشتی یەكێتی بڕیاریدا كە ڕۆژی 23/4/2025 بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی دیداری گشتی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەدواین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەكاری دیداری گشتی یەكێتی، بڕیاردرا كە ڕۆژی چوارشەممە 23/4/2025 بە ئامادەبوونی ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی و بەسەر پەرشتی ( قوباد تاڵەبانی) لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی و بەبەشداری هەزاران كادر و ئەندامی یەكێتی دیداری گشتی ئەو حزبە بەڕێوەبچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنەی باڵای دیداری گشتی یەكێتی بە سەرپەرشتی (د.یوسف گۆران) ئەندامی مەكتەبی سیاسی دوا ئامادەكارییەكانی تایبەت بە دیداری گشتی یەكێتی تەواو كراوە و راپۆرتی ئامادەكاری ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی دیداری گشتی كراوە، بۆ ئەوەی لە 23 ی ئەم مانگە بە گوێرەی ئەو بەرنامە و پلانەی دانراوە دیدارە گشتییەكەی یەكێتی بەڕێوەبچێت.
بە وتەی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی ، مەبەستی سەرەكی لە ئەنجامدانی دیداری گشتی یەكێتی بۆ ئەوەیە كە دیدارەكە بتوانێت ببێتە هۆكارێك بۆ وەڵامدانەوەی خواست و ویستی كادیران و ئەندامانی یەكێتی لە ئاستە جیاوازەكان بۆ نوێكردنەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی و كاركردن بە گیانێكی نوێ بۆ زیاتر پێشخستنی یەكێتی لە ئاستی حزبی و حكومی و وەڵامدانەوەی داخوازی ئەندامانی لە ئاستە جیاوازەكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









