
پارەی عێراقی
SNN
وابڕیارە سبەینێ سێشەممە، شاندێکی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لیستی مووچەی مانگی چواریش لەگەڵ خۆیدا ببات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز کە لە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستیکەوتووە رایگەیاندووە، بڕیارە سبەینێ شاندێکی تەكنیكی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا بكات و لیستی مووچەی مانگی چواریش رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بكات.
ئاماژەی بەوەکردووە، لیستی مووچەی مانگی چوار لەسەر بنەمای مانگی رابردوو بەبێ كێشە ئامادەكراوە، ئەگەر هیچ گرفتێكی نوێ نەیەتە پێش، لە زوورترین كاتدا مووچە رەوانەی هەرێم دەكرێت.
چاوەڕواندەکرێت دوای گەیشتنی لیستی مووچە، وردبینی لە لیستەکەدا بکرێت و ئەگەر هاوشێوەی مانگەکانی دیکە گرفتی تێدا نەبێت، بەر لە کۆتاییهاتنی مانگی چوار مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









