
SNN-
میدیای نزیک لە حوسییەکان بڵاویانکردەوە، درەنگانێکی شەوی یەکشەممە ئەمەریکا هێرشیکردوەتەسەر سەنعای پایتەختی یەمەن و بەهۆیەوە 42 کەس بونەتەقوربانی.
میدیاکانی نزیک لە حوسییەکان بڵاویانکردوەتەوە، لە هێرشێکی ئەمەریکا بۆسەر سەنعای پایتەختی یەمەن 12 کەس کوژراون و 30 کەسیش برینداربوون، ئەوەش رۆژێک دوای کوژرانی دوو کەسی دیکە بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکاوە بۆسەر یەمەن، هاوکات ئەمەریکا هێرشیکردوەتەسەر بازاڕێکی قەرەباڵغ و گەڕەکی فەروا لە قەزای شوعوب.
ڕۆژی هەینی حوسییەکان رایانگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا کە بەندەری نەوتی ڕاس عیسا لە پارێزگای ئەلحودەیدە لە کەناراوەکانی دەریای سوور (رۆژئاوا)ی کردە ئامانج، 80 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە لە دوای هێرشی بزووتنەوەکە بۆ سەر باشوری ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، حوسییەکان دەیان هێرشی موشەکییان لە دژی ئیسرائیل و دژی ئەو کەشتیانەی لە دەریای سوور کە بانگەشەی ئەوە دەکەن پەیوەندییان پێوە کردووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









