دەم پارتی: هیچ كەسێك وەك شوێنگرەوەی سری سوریا ئۆندەر لە وەفدی ئیمڕاڵی دانەنراوە

SNN-
پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان دەم پارتی، راگەیاندراوێكی لە بارەی كۆبوونەوەی وەفدی ئیمڕاڵی (دەم پارتی) لەگەڵ وەزارەتی دادی توركیا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چارەسەركردنی سری سورەیا ئۆندەر بەردەوامە و تائێستا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایە، دەم پارتی هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە باس لەوەدەكەن، كەسێكی تر لە شوێنی سری سورەیا ئۆندەر لە وەفدی ئیمڕاڵی دیارییكراوە بۆ ئەوەی شوێنی بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هۆی دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر و كارە زۆرەكانی پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری پارتەكە و ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵی لە نەخۆشخانە، هاوسەرۆكانی فراكسیۆنی دەم پارتی كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی داد ئەنجام دەدەن.
پێشتر پەروین بوڵدان، رایگەیاندبوو، بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و بەهێزكردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموكراسی لەتوركیا، لەگەڵ یەڵماز تونچ، وەزیری دادی وڵاتەكە كۆدەبنەوە.
باس لەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەو یاسایانە دەكەن كە پێویستە لە پەرلەمانی توركیا هەموار بكرێنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی 15ی ئەم مانگە، سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و بریكاری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵی جەڵتەی دڵ لێیدا و لەنەخۆشخانە نەشتەرگەرییەكی 12 سەعاتی بۆ ئەنجامدرا و تا ئێستاش لە ژێر چاودێری چڕدایە
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









