هەرێم داهاتی نانەوتی دەخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی خێرا ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ماتگی چوار، وابڕیارە لە سبەی سێ شەممەوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی كۆكراوە بۆ مانگی چوار بخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەت و دەستەكانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم كرا، لە ئەمڕۆوە دەستكراوە بە ئامادەكردنی میزان موراجەعە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش داهاتی نانەوتی بۆ مانگی چوار ئامادە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە ئەگەری زۆرەوە سبەی سێشەممە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی دەخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارای عێراق، دوای ئەوەش شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم دەچنە بەغدا و لەگەڵ خۆیان لیستی مووچە و میزان موراجەعە لەگەڵ خۆیان دەبەنە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەكەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، ئەگەر بەغدا هیچ داواكارییەكی نوێ ئاراستەی هەرێم نەكات، ئەوا تا كۆتایی ئەم مانگە هەموو كاروبارەكانی تایبەت بە تەمویلكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی دێت و سەرەتای مانگ دەتبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









