
راکان جبوری
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەسەر دۆسیەی خراپ بەكارهێنانی دەستەڵات بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و هاوكات ئاشكرا بوونی چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەسەری، لەسەر داوای ئێمە پارێزگاری پێشووی كەركوك لە بەغدا دەستگیركراوە.
دیلان غەفور، نوێنەری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا ئێمە وەك پەرلەمانتارانی یەكێتی چەندین سكاڵامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ( ڕاكان جبوری) پارێزگاری سەپێندراوی پێشووتری كەرك تۆماركرد، دواجار ئەمڕۆ لەشاری بەغداد ناو براو دەستگیركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەبڕیاری 340 ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیراوە، لەسەر خراپ بەكارهێنانی دەستەڵات، هاوكات پێشتریش لیژنەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هەمان بابەتە پێكهێندراوە لیژنەكە ناوبراویان تۆمەتبار كردووە بە كەمتەرخەم لە ڕاپەڕاندنی كارەكانی، هاوكات لەسەر دۆسیەی گەندەڵی كە هەندێك لە فەرمانبەرانی پاریزگا بڕیاری دوورخستنەوەیان بۆ دەرچوو بوو بەڵام بە فەرمانی ناوبراو بەردەوام بوون لەسەر كارەكانیان.
ئەو ئەندامەی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، هەر لەسەر سكاڵای ئێمە یەكێكی دیكە لەو دۆسیانەی لەسەری هەیە برتیە لەوەی كە فڕۆكەیەكی توركیا هاوكاری هێناوەتە كەركوك، بەڵام بەبێ ئاگاداركردنەوەی هیچ لایەنێك ئەو هاوكارییانە وەرگیراون و نازاندرێت هاوكارییەكان چی بوون و بەكێ دراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









