نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجكردنی 12ی مووچە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین بوون

دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكرد كە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی چوار ناوی زیاد لە هەزار فەرمانبەر ڕەوانەی بەغدا كراوە بۆ ئەوەی پاداشتی 12 مووچەی تەواوەتی بەسەر یەكەوە وەربگرن، جەختیش دەكاتەوە ئەم پرۆسەیە مانگەكانی داهاتووش بەردەوامی دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی داراییەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە نزیاد لە 30 هەزار فەرمانبەر بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق خانەنشینكران، مانگانە كار لە دۆسیەی ئەو خانەنشینانە دەكرێت، بەشێك لەو خانەنشینانە دۆسیەكانیان تەواو بووە و سێ مووچەیان بەیەكەوە وەرگرتووە بەشێكی دیكەشیان ئەم مانگە چوار مووچە پێكەوە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم مانگەشەوە دەستمان كردووە بە ناردنی ناوی ئەو خانەنشینانە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی پاداشتی 12 مووچە پێكەوە وەربگرن، بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی چوار ناوی نزیكەی هەزار فەرمانبەری خانەنشینكراو ڕەوانەی بەغدا كراوە بۆ خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەگەر فەرمانبەریك پێش خانەنشین بوونی مووچەی مانگانەی یەك ملیۆن دینار بووبێت، ئەوا ئەم مانگە جگە لە مووچەی خانەنشینییەكەی 12 ملیۆن دیناریش بەسەریەكەوە وەردەگرێت، هاوكات پرۆسەی ناردنی ناوەكان لە مانگەكانی داهاتووش بەردەوامی دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









