لەگەڵ مووچەی مانگی چوار هەزار و 500 خانەنشین چوار مووچە پێكەوە وەردەگرن

خانەنشینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان، زیاد لە هەزار 500 خانەنشین كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون چوار مووچە پێكەوە وەردەگرن و مانگەكانی داهاتووش ژمارەكە زیاتر دەبێت.
سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند هەفتەیەكە مامەڵەی خانەنشینی لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكان رایی دەكرێت و ئەوەش وایكردووە، پرۆسەكە خێرا بێت، هاوكات نزیكەی 16 هەزار خانەنشین لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەن كە لەدایكبووی ساڵانی 1962، 1963 و 1964 لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو خانەنشینكران.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی ئەو 16 هەزار خانەنشینەی سنوری پارێزگای سلێمانی، نزیكەی 11 هەزاریان مامەڵەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی بۆ دەكرێت و ئەوانی دیكەش لە ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی، هەرچەندە سەرەتا پڕۆسەی تەواوكردنی مامەڵەكە بە هێواشی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئێستا دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دراوە بۆ تەواوكردنی مامەڵەی خانەنشینی یەكگرتوو، ئەمەش پرۆسەكەی خێراتر كردووە.
وتەبێژەكەی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار، زیاد لە هەزار و 500 خانەنشین كە مامەڵەكانیان تەواو بووە چوار مووچەی خانەنشینی بەسەریەكەوە وەردەگرن و لەمانگەكانی داهاتووش ژمارەكە زیاتر دەكات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









