
SNN-
دوای پاشەکشەی دۆناڵد تڕەمپ لە هەڕەشەی لەسەر کار لابردنی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا و باسی رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد.
دوای لێدوانەکانی دۆناڵد تڕەمپ- سەرۆکی ئەمریکا لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لەبارەی سزاکانی سەر چین و لەسەر کار لابردنی جیرۆم پاوڵی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بە جۆرێک بەربەستی سێ هەزار و 400 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند و تەنانەت نزیک بووەوە لە سێ هەزار و 500 دۆلار.
لەماوەی 12 کاتژمێری دوای پاشەکشەی دۆناڵد تڕەمپ لەبارەی لەسەر کار لابردنی جیرۆم پاوڵ. هەروەها لێدوانەکانی لەبارەی چین کە باسی لەوەکرد، نزیکن لەوەی لەگەڵ چیندا بگەنە رێککەوتنێکی بازرگانی. لەلایەکی دیکەشەوە باسی رەوینەوەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین، هۆکارێک بوون بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 302 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بەرانبەرە بە 106 هەزار و 756 دۆلار و یەک گرامیش بە 106 هەزار و 7 دۆلارە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








