
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی بۆ یەكخستنی لیستی مووچەی خانەنشینی سەربازی، بڕیاردراوە كە مووچەی خانەنشینی یەكەكانی 70 و 80 نەمێنێت و بخرێنە سەر خانەنشینی سەربازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، هاوكات مانگە ژمارەیەك لە پێشمەرگەكانی ئەو دوو یەكە دەخرێنە سەر لیواهاوبەشكان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ماوەی چەند مانگێكە وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەربازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە كردووە كە ئاسانكاری بكەن بۆ گواستنەوەی دۆسیەی ئەو پێشمەرگانەی كە لەسەر یەكەكانی 70 و 80 ی هێزی پێشمەرگە خانەنشین بوون و پێشتر بەشێوەیەكی سەر بەخۆ مووچەیان پێدراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بەشێك لەو خانەنشینانە خراونەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەربازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەو مووچەكانیان لەگەڵ خانەنشینانی سەربازی وەرگرتووە، هاوكات پرۆسەكەش بەردەوامی دەبێت تا ئەوكاتە سەرجەم خانەنشینانی یەكەی 70 و 80 دۆسیەكانیان دەگوازرێتەوە و بەوجۆرەش شتێك نامێنێت بەناوی خانەنشینی یەكەی 70 و 80.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە، لەسەر داوای هێزەكانی هاوپەیمانان و لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، چەند مانگێككە پرۆسەی گواستنەوەی میلاكی هێزەكانی یەكەی 70 و 80 بۆ سەر لیواهاوبەشەكان دەستپێكردووە و مووچەكانیشان خراوەتە سەر لیواهاوبەشەكان، بەو ئامانجەی تا كۆتایی ئەمساڵ بتواندرێت ئەو دوویەكەیە بەتەوای تێكەڵ بە لیواهاوبەشەكان بكرێن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









