لەڕێگەی 427 پرۆژەی ماسی لە%60 پێداویستی ماسی ناوخۆیی پڕدەكەنەوە

راوەماسی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەدەكات لە هەرێمی كوردستان 427 پرۆژەی بە خێوكردنی ماسی بوونیان هەیە كە لەتوانایاندا هەیە لە%60 پێدویستی ناوخۆ پڕبكەنەوە، دەشڵێت هەرتاكیكی هەرێم ساڵانە پێویستی بە 16 كیلۆ گۆشتی ماسی دەبێت.
بێستوون بەكر، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم 427 پڕۆژەی بەرهەمهێنان و بەخێوكردنی ماسی هەن، هاوكات ژمارەیەكی دیكەش مۆڵەتیان وەرگرتووە و بەتەواوبوونیشان ڕێژەی بەرهەمهێنانی ماسی زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی ئەو پرۆژانەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەن لەتوانایاندا هەیە كە لە%60 ی پێداویستی ناوخۆ لە بەرهەمی ماسی دابینبكەن، هاوكات لە %40 ی دیكەش لە شارەكانی عێراق وڵاتانی دراوسێ هاوردە دەكرێن، هەروەها هەر تاكێك پێویستی بە زیاتر لە 16 كیلۆ ماسی هەیە، بەگشتی پێویستیمان بە زیاتر لە 80 هەزار تۆن هەیە لەساڵێكدا.
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێم، ئەوەشی خستەڕوو، لەچوارچێوەی گرنگیدان بە بەرهەمی ماسی ناوخۆیی، هاوردەكردنی هەموو پێداویستی لە پڕۆژەكان بەكار دێنن ئەگەر لە هەرێمی كوردستان نەبن لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ كراوە، بۆ كارگەكانی ئالیكیش بەهەمانشێوە لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ كراوە و ساڵانەش پەنجەماسیی بۆ بەنداوەكان دابین دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









