وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:هێشتا زۆر دوورین لە هەر جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران

SNN-
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران دەبێت دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئەگەر دەخوازێت لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بگاتە رێککەوتن و خۆی بەدوور بگرێت لە مەترسی شەڕی چەکداری.
رۆبیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، ئەگەر ئێران بەرنامەیەکی ئەتۆمی مەدەنی دەوێت، دەتوانێت وەک زۆرێک لە وڵاتانی دیکە یەکێکیان هەبێت، ئەوەش لەڕێی هاوردەکردنی مادەی پیتێنراو.
سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنیش لەگەڵ تاران، دەشڵێت: بە هەموو لایەک دەڵێم کە ئێمە هێشتا زۆر دوورین لە هەر جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، رەنگە ئەنجامنەدرێت، نازانین، بەڵام دەمانەوێت بگەینە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ئەم بابەتە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببەین.
ئەوە لەكاتێكدایە، ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەبواری وزەی مەدەنیدایە، جەخت لەوەشدەکاتەوە هەوڵی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بە پلەيە ك نادات كە بۆ دروستكردنی چەکی ئەتۆمی بەركاربێت، ماوەیەكی زۆریشە رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









