دوامۆڵەت بۆ گەڕانەوەی عومرەكاران راگەیەندرا، بەپێچەوانەوە 35 ملیۆن غەرامە دەكرێن

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حە مەسەعید
بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تا ڕۆژی 29 ی ئەم مانگە هەر كەسێك بەناوی عومرە یان هەر جۆرە مەبەسێكی دیكە ڕۆشتبێتە سعودییە، دەبێت بگەڕێتەوە، بە پێچەوانەوە بڕی 35 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن.
كاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕایگەیاند: بە بڕیاری وەزارەتی حەجی سعودیە تا 29ی ئەم مانگە هەركەسێك لەو وڵاتە نەگەڕێتەوە بە نزیكەی 35 ملیۆن دیناری عێراقیی سزا دەدرێت، هاوكات بڕیارەكەی سعودیە هەموو تاكەكان و كۆمپانیاكان ناچار دەكات، بەر لەكاتی دیاریكراو بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارەیەی وەك پێبژاردن لە هەر كەسێك وەربگیرێت بۆ سعودیەیە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە، هاوكات ئامادەكارییەكان بۆ رێوڕەسمەكانی حەجی ئەم ساڵ بەردەوامن، ئێستا لە چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان پێدانی ڤاكسین بۆ ئەو كەسانە دەستیپێكردووە كە ئەم ساڵ دەچنە حەج
بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ڤاكسینەكە بۆ رێگرییە لە تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەكان و پەتا وەرزییەكان، بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی تەندروستی ڤاكسینەكان دەدرێن، هاوكات هەركەسێك ڤاكسین وەردەگرێت دەفتەرێكی پێدەدرێت كە تێیدا وەك بەڵگەنامە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین لە گەشتەكەیدا بەكاری دەهێنێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









