لە ماوەی تەنها سێ کاتژمێردا 46 بومەلەرزە لە ئیستانبوڵیداوە

بومەلەرزە
SNN
بەهۆی ترس لە بومەلەرزەوە بەشێک لە هاووڵاتیانی ئیستانبوڵ لە دەرەوەی ماڵەکانیان دەمێننەوە، هاوکات دەستەی کارەسات و بومەلەرزەزانی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ کاتژمێردا 46 جار بومەلەرزە لە ئیستانبوڵی داوە.
دەستەی ئافاد تایبەت بە کارەساتە سروشتییەکان و حاڵەتی لەناکاو لە تورکیا رایدەگەیەنێت، لە رۆژی چوارشەممەی رابردوودا تەنها لەماوەی سێ کاتژمێردا، 46 جار بومەلەرزە داویەتیی لە شارەکە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا 240 بومەلەرزە ئیستانبوڵیان هەژاندووە.
ئاماژە بەوەکراوە، یەکەم بومەلەرزە کاتژمێر 12:13 خولەک بووە بە کاتی ناوخۆی تورکیا و گوڕەکەی 3.9 پلەی رێختەر بووە، نزمترین گوڕی بومەلەرزەش 1.6 پلەی رێختەر بووە، بەرزترین گوڕیش 6.2 پلە بووە کە کاتژمێر 12:49 خولەک بووە.
هاوکات، بەشێک لە هاووڵاتیانی ئیستانبوڵ لە ترسی بومەلەرزەکان ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و شەو و رۆژیان لەسەر شەقام و پارکەکان کردووەتەوە.
دەستەی ئافاد ئاشکرایدەکات، بەهۆی ئەو بومەلەرزانەوە تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانیان پێ نەگەیشتووە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









