
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە باران بارین دەستپێدەکاتەوە و لەگەڵیدا تاوە بارانی بەهاری و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسان، هەڤاڵ سدیق کەوڵۆزی، سارەزای کەشناسی رایگەیاندووە، ڕاستەخۆ لەڕێگای مانگە دەستکردەکانی سیستەمی کەشناییەوە دەردەکەوێت لەێیستادا بارستە هەورێکی کەڵەکەبووی چڕی باراناوی داخڵ بەئاسمانی پارێزگای ئەنبار و پارێزگای موسڵ و ئیدارەی زاخۆ بەشێک لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ڕۆژئاوای هەولێرو کەرکوک بووە.
ئاماژە بەوەدەکات، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ تاوە بارانی بەهاری و هەورە بروسکەی هەڕەمەکی بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، هاوکات لەکاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو لەتەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق زیاددەکات.
رونیشیدەکاتەوە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشوور و ناوەڕاستی دەگرێتەوە و کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە دەگاتە ناوچەکانی هەرێم بۆیە کەشوهەوای ئەمڕۆ لەبار و گونجاونابێت بۆ گەشت و سەیرانکردن .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









