وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەند ڕێنماییەک بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە

تای خوێنبەربوون
SNN
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و بۆ بەدوربوون لە تای خوێنبەربوون چەند رێنماییەکی بۆ ماوەکانی جەژنی قوربان دەرکردووە و رایدەگەیەنێت، نابێت ماوەی کوڵاندنی گۆشت لە 30 خولەک کەمتر بێت، هاوکات چەند حاڵەتێکی نەخۆشییەکەش لە هەرێم دەرکەوتووە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم کۆمەڵێک رێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، نەخۆشییەکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەیە و چەند حاڵەتێکیش لە هەرێمی کوردستان دەرکەتووە، هەربۆیە بۆ بەدوربوون لە نەخۆشییەکە کۆمەڵێک رێنمایی بڵاوکردووەتەوە.
دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم:
بۆ/ وەزارەتی ناوخۆ/ گشت پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی کوردستان
ب/ رێنماییی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە ماوەی جەژنی قوربان
دوا بەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق وە دەرکەوتنی چەند حالەتێک لە هەرێمی کوردستان وە لەبەر نزیک بوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ئە نەخۆشیە، بۆ ئەم مەبەستە داواكارين لە بەڕێزتان هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە:
- 1. سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە وسەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
- 2. پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر كردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت وخوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو ولە کاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
- 3. پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ر كرابێت به ڕشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ر بڕینی.
- 4. دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كار هێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) وهه‌ر وه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژ كردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
- 5. پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن ودەسەتوانە لە دەست بکەن وئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە ، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواترپاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خالى 3 ، وکوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە ٣٠ چرکە کەمترنەبێت.
- له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه, بۆ ئەوەی دیار بێت , هه‌ر وه‌ها به‌كار هێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ. لەگەڵ ڕێزدا.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









