
فرانک هۆگەربێتس- زانا هۆڵەندییەکە
SNN
زانا هۆڵەندییەکە لەبارەی رووداوی بومەلەرزەکەی ئیستانبوڵەوە هۆشداریی دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەگەری رووداوی گەورەتر لە ئارادایە.
فرانک هۆگەربێتس، شارەزای بومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی بومەلەرزەکانی ئەم چەند رۆژەی تورکیاوە رایگەیاند، “ئەو بومەلەرزانەی کە لەم دوواییەدا تورکیای گرتووەتەوە بە وردی چاودێری کردووە و ئەگەری هەیە ئەو بومەلەرزانە پێشەنگ بێت بۆ رووداوی گەورەتر، ئامادەباشی زیاتر بکرێت بۆ روودانی هەر حاڵەتێکی مەترسیدار” .
سکای نیوزی عەرەبیش ئاشکرایکردووە، لەم چەند رۆژەدا ئیستانبوڵ رووبەڕووی چەند بومەلەرزەیەک بووەوە کە بەرزترینیان گوڕەکەی 6.2 پلەی رێختەر بووە، هاوکات لەو کاتەوە ژمارەی بومەلەرزەکان لە ماوەی 24 کاتژمێردا نزیکەی 240 بومەلەرزە بووە.
بەهێزترین بومەلەرزە لە مێژووی تورکیادا روویدابێت لە مانگی شوبات 2023 بووە کە گوڕەکەی 7.8 پلەی رێختەر بووە، زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەدواوە بووە بە جۆرێک لەو رووداوەدا زیاتر لە 55 هەزار کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 107 هەزار کەس لە باکوری تورکیا و باشوری سوریا برینداربوون.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









