ئەحمەد شەرع بە فەرمی وەڵامی داواکارییەکانی ئەمریکا دەداتەوە

ئەحمەد شەرع
SNN
سوریا بە نوسراو وەڵامی لیستی مەرجەکانی ئەمریکای داوەتەوە بۆ ئەگەری لابردنی بەشێکی سزاکان و ڕایگەیاندوە، زۆربەیانی جێبەجێ کردووە بەڵام هەندێکی دیکە پێویستیان بە “تێگەیشتنی هاوبەش” لەگەڵ واشنتن ههیه، ئهوهش ڕۆیتەرز كه کۆپییەکی نامەکەی بهدهستگهیشتوه.
لە مانگی ئازاری ڕابردوودا ئەمریکا لیستی هەشت مەرجی پێشکەش بە سوریا کرد کە دەیەوێت دیمەشق جێبەجێی بکات، لەوانە لەناوبردنی هەر کۆگایەکی چەکی کیمیایی کە مابێتەوە و دڵنیابون لەوەی کە چهكداره بیانییەکان پۆستی سەرکردایەتی لە حکومەتدا پێنەدرێت.
لە نامەکەدا دیمەشق دووپاتی کردەوە کە پابەندی زۆربەی مەرجەکانی سوککردنی سزاکانی ئەمریکا بووە و بەدوای لێکتێگەیشتنی هاوبەشدا دەگەڕێت لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان، سوریا لیژنەیەک بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی کوتلە فەڵەستینییەکان لەو وڵاتە پێکدەهێنێت و بەدوای گفتوگۆی زیاتردا دەگەڕێت لەسەر ئەو بابەتە.
هەروەها بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سوریا ڕایگەیاندووە، “نابێتە مەترسی لەسەر هیچ لایەنێک بە ئیسرائیلیشەوە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









