سبەی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆدەبینەوە بۆ باسكردن لە دابەشكردنی پۆستەكان

لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی یەكشەممە جارێكی دیكە شاندی باڵای دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆببنەوە، كۆبوونەوەكەش تایبەت بە قسەوباسكردن لەسەر لەسەر شێوازی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی نزیك لە شاندی باڵای دانوستانكاری یەكێتی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی سبەی شاندی باڵای دانوستانكاری یەكێتی نشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكانیان ئەنجام بدەن، كە تیایدا باس لەدابەشكردنی پۆستە حكومییەكانی كابینەی نوێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە وابڕیار بوو كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوكۆبوونەوەیە بەڕێوە بچوویایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە سلێمانی دیداری یەكێتی بەڕێوەچوو هاوكات لە شاری هەولێریش نزای نشتیمانی بەڕیوەچوو، بۆیە كۆبوونەوەكە بۆ سبەی یەك شەممە دواخراوە.
ئەو سەرچاوەیەی نزیك لە شاندی بالای دانوستانكاری یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی سبەی گفتوگۆكان دەچنە قۆناغێكی نوێ وە، چونكە هەردوو شاند باس لە وردەكاری دابەشكردنی پۆستە حكومییەكان دەكەن لە نێوان هەردوولادا، هاوكات ئەگەریش هەیە باس لە بەشداریپێكردنی پێكهاتەكان بكرێت لە كابینەی نوێ لەگەڵ ئەو حزبانەی كە خوازریارن بەشداری كابینەكە بكەن وەك پارتی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









