لە SNNوە کاتی راگەیاندن و دابەشکردنی مووچەی مانگی 4 ئاشکرا دەکرێت

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر بڕی ئەو داهاتە نانەوتیە هەبووە، كە هەرێمی كوردستان بۆ بەغدای ناردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری دارایی بابەتی ناردنی پارەی خستووەتە ئەستۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارە سێشەممەی ئەم هەفتەیە لیستەكە پەسەند بكرێت و كۆتایی هەفتە دەستبكرێت بەناردنی پارە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی هەرێم تێبینی هەبووە لەسەر بڕی ئەو 48 ملیار دینارەی كە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەریم وەك داهاتی نانەوتی ڕادەتی بەغدای كرد، بەڵام ئەو تێبینییە بە جدی وەرنەگیراوە و تەنها لایەنی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە كە بەگوێرەی ئەو داتایانەی پێشتر هەرێم بە بەغدای داوە لەسەر داهاتە نانەوتییەكان دەبوو نزكیەی 150 ملیار ڕەوانە بكرایە، بەڵام هەرێم بیانووی ئەوەیە كە بەشێك لەو داهاتە بۆ خەرجی بە كاربردن خەرجدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تێبینیەی وەزارەتی دارایی زۆر بەجدی وەرناگیرێت، چونكە بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە بۆ ناردنی پارە، بۆیە( تیف سامی) وەزیری دارایی عێراقیش ئەو بابەتەی لەسەر شانی خۆی لابردووە و پرسەكەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، هاوكات سێشەممەی ئەم هەفتەیەش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لیستەكە پەسەند دەكرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە دوای پەسەندكردنی لیستەكە لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەستدەكرێت بە ڕێكارەكانی تەمویلكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی چوار، هاوكات بە ئەگەری زۆرەوە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









