
دیمەنێکی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس
SNN
رێکخراوی نیشتمانی قەیرانەکان لە ئێران رایدەگەیەنێت، ژمارەی قوربانیانی رووداوەکەی بەندەر عەباسی ئێران بەرزبووەوە بە جۆرێک زیاتر لە 1000 کەس بریندار بوون و 25 کەسی تریش گیانیانلەدەستداوە، بەوهۆیەوە سێ رۆژ ماتەمینی لەو وڵاتەدا راگەیەنرا، هاوکات میدیایەکی بەریتانی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسان، رێکخراوی نیشتمانی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان ئاشکرایکردووە، لە تەقینەوەکەی دوێنێی بەندەر عەباس-ـدا هەزار و 86 کەس برینداربون و 25 کەسیش گیانیانلەدەستداوە، بەوهۆیەوە حکومەتی ئێران سێ رۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری وڵاتدا راگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستاش لەسەدا 80ی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە تەواو بووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە ئامادەبوونی بەلەمی ئاسمانی و هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە تەواو دەبێت.
لە هەمان کاتدا، پارێزگاری هورموزگان رایگەیاند، لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بەردەوامە و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری تەقینەوەكانن، مەسعود پزشکیانیش، سەرۆککۆماری ئێران فەرمانیکرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی روداوەکە.
لەبارەی هۆکاری ئەو ئاگرەی لە بەندەرەکە کەوتووەتەوە، کۆمپانیای “ئامبری” بەریتانی بۆ ئاسایشی دەریایی ئاشکرایکرد، ئەو تەقینەوەیەی کە لە بەندەری رەجایی لە شارى بەندەر عەباس لە باشوری ئێران رویدا، بەهۆی خراپ مامەڵەکردن بووە لەگەڵ بارێکی سوتەمەنی موشەکی بالیستی.
میدیاکانی ئێران لە زاری دەسەڵاتی گومرگی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاویانکردوەتەوە، “پێدەچێت تەقینەوەکە بەهۆی هەڵگرتنی کەرەستەی مەترسیدار و ماددە کیمیاییەکان لە ناوچەی بەندەرەکە ڕویدابێت”، هەر بۆیە داوایان لە دانیشتووانی نزیکی بەندەرەکە کردووە شوێنەکانیان بەجێبهێڵن بەهۆی ئەو گازە و دوکەڵەی لە ئاگرەکەدا بڵاوبووەتەوە ژەهراویە و ماددەی زیانبەخشی تێدایە.
بەندەرەکە نزیکەی 23 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای بەندەر عەباسەوە دورە، لەسەر گەروی هورمز، کە یەک لەسەر پێنجی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، گەورەترین و پێشکەوتوترین بەندەری کۆنتێنەری ئێرانە، ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئابوری دەریایی وڵاتەکەدا هەیە.
دوێنێ شەممە، ژمارەیەك تەقینەوەی گەورە لە بەندەر رەجایی لە شاری بەندەر عەباس سەر بە پارێزگای هورموزگان رویدا، رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكیش بڵاوی كردوەتەوە، ئەو ماددەی كە تەقیوەتەوە سوتەمەنیی موشەكی بالیستی بووە كە لە وڵاتی چینەوە هاوردەی ئێران كراوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









