جەمال كۆچەر بۆSNN: عێراق بەكەمتر لە 70 دۆلار نەوت بفرۆشێت ڕۆژانە چوار ملیار دۆلار لە بودجەكەی كەمدەكات

دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە بودجەی گشتی عێراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار دیاریكراوە و ئێستا كەمتر لەو نرخە دەفرۆشرێت، ئەگەر بە 69 دۆلاریش بیفرۆشێت ئەوا ڕۆژانە چوار ملیار دۆلار لە بودجەكەی كەمدەكات لەكاتێكدا ئەمڕۆ نەوت بە 65 دۆلار دەفرۆشێت.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNN-ی ڕاگەیاند: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراق ڕۆژانە زیانێكی زۆری لێدەكەوێت، بەجۆرێك ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوت بە دۆلارێك كەمتر لەو نرخی 70 دۆلار بفرۆشرێت ئەوا عێراق ڕۆژانە بڕی نزیكەی چوار ملیار دۆلار زیانی بەردەكەوێت، لەكاتێكدا نرخی ئەمڕۆی نەوت بە نزیكی 65 دۆلارە، بەوجۆرەش عێراق ڕۆژانە 16 ملیار دۆلار لە بودجەكەی كەم دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەم دابەزینە بۆ ماوەی مانگێك بێت و زۆر درێژە نەكێشێت، ئەوا پێناچێت زۆر مەترسی لەسەر بودجەی عێراق دروست بكات، بەڵام ئەگەر ئەم نرخەی ئێستا و دابەزینی نرخی نەوت تا كۆتایی ساڵ بەردەوام بێت بەدڵنیاییەوە كاریگەری زۆر خراپ لە ئابوری عێراق دەكات كە جگە لە پارەی مووچە نەتواندرێت هیچ پرۆژەیەك ئەنجام بدرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانەوەهەیە ئەوە كە ئێمە لەكاتی خۆیدا هۆشداریمان داوە بە هەرێم لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت گرفتیش بۆ هەرێم دروستدەبێت، بۆیە واباشتر مەلەفی فەرمانبەرانی هەرێم و بابەتی تەوتین جێبەجێبكات، بەڵام تا ئێستا وەك پێویست بەگوێیان نەكردوین.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









