
هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرایکرد کەپلاندانانی عێراق وەک پارێزگای 19هەمینی عێراق نەخشەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی پەسەندی کردوە.
چرۆحەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنینوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی پلاندانانی عێراق سنوری پارێزگای هەڵەبجەی وەک (19)یەمین پارێزگای عێراق کە رۆژی 14-4-2025 پەرلەمانی عێراق یاساکەی پەسەندکرد دیاری کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی نەخشەکە سنوری پارێزگاکە ناحیەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ دەگرێتەوەو قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە.
سنوری دەرەوەی پارێزگاکە هەموو بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیەو لەناوخۆش هاوسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و دیالەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەخشتەکەدا هێشتا خورماڵ وەک ناحیە ناوی هاتوە هەرچەندە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کراوە بە قەزا، هاوکات نەخشەکە لەلایەن وەزیری پلاندانانی عێراق د. محەمەد تەمیم و بەرێوەبەرایەتی و بەشە پەیوەندارەکانی وەزارەتەکەوە واژۆ کراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









