
ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
کۆمپانیای ژێرخانی پەیوەندییەکانی ئێران ئاشکرایکرد، دوێنێ هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنی کرابووە سەر ژێرخانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان بە سەرکەوتووانە ئەو هێرشەیان پوچەڵکردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسان، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران لە زاری بەرپرسی کۆمپانیای ژێرخانی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند، یەکێک لە بەرفراوانترین و ئاڵۆزترین هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر ژێرخانی ئەو وڵاتە، دوێنێ یەکشەممە پوچەڵ کرایەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە دوای ئەوە هات کە ڕۆژی شەممەی رابردوو تەقینەوەیەکی بەرفراوان بەندەری ڕەجایی هەژاند و بەهۆیەوە 40 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسان کە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران پەخش کرابو، وتی، “دەبێ هۆکاری تەقینەوەکە بزانین”.
هاوکات، هیچ کەسێک لە ئێران پێشنیاری ئەوەی نەکردوە کە تەقینەوەکە دەرئەنجامی هێرشێک بووە
یەکەمین لێدوانی ئیسرائیل لەسەر تەقینەوە گەورەکەی ڕۆژی شەممەی بەندەرەکەی گرتەوە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بو، ڕۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، “سوپای ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بەو تەقینەوەیە نییە کە لە ئێران ڕویداوه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









