کشتوکاڵی گەرمیان: نزیكەی لە%40 ی ئەو زەویانەی كە بەگەنم چێندراون بەرهەمەکانیان باش نییە بەهۆی كەم بارانییەوە

گەنم و دروێنە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی هەڵكەوتەی شوێنی جوگرافی و جیاوازی پلەكانی گەرما و بڕی باران بارین، ساڵانە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان گەنم زووتر دەچندرێت و هاوكات وەزری دروێنەش زووتر دەستپێدەكات، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیانیش ئاشكرایدەكات كە لە چەند شوێنێكی گەرمیان بەهۆی پێگەیشتنی گەنمەوە دروێنە دەستیپێكردووە.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ساڵانە جیاواز لە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان وەرزی كێڵان و چاندنی گەنم زووتر دەستپێدەكات و هاوكات پلەكانی گەرما و كەشوهەوای ناوچەكەش جیاوازە لەناوچەكانی دیكە بۆیە پێگەیشتنی گەنم و جۆ لە سنورەكە پێش ناوچەكانی دیكە دەكەوێت، بۆیە لە چەند شوێنێكی ناوچەكەمان بەهۆی پێگەیشتنی گەنمەوە دروێنەكردنی گەنم دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی بەرهەمی گەنم لەمساڵدا بەسەر دووناوچەدا دابەشبووە، بەجۆرێك دۆخی دانەوێڵە لە باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی گەرمیان تاڕادەیەك باشە، بەڵام لە ناوچەی باشوور و باشووری رۆژئاوا بەهۆی كەمی باران بارینەوە بەرهەمی گەنم وەك پێویست نییە و تاڕادەیەك وشكە ساڵی تێدا تۆماركراوە.
وتەبێژی كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ساڵانە زیاد لە 400هەزار دۆنم بە گەنم دەچێندرێت و زۆرینەی پشت بە باران دەبەستێت، ئەمساڵیش نزیكەی لە%40 ی ئەو زەویانەی كە بەگەنم چێندراون بەرهەمی گەنمەكانیان باش نییە بەهۆی كەمبارانییەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









