بەمەبەستی پەسەندکردنی، سبەی لیستی مووچە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەبەوەدەکات، وردبینیکردن لە لیستی مووچە کۆتایی هاتووە و بڕیارە سێ شەممە لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت، لەکۆبوونەوەی سبەینێ لیستەکە پەسەند بكرێت و كۆتایی هەفتە دەستبكرێت بەناردنی پارە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ دووشەممە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار کۆتایی هاتووە و بەمەبەستی پەسەندکردنیشی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق بابەتی پەسەندکردن و ڕەتکردنەوەی لیستی مووچەی لەسەر شانی خۆی لابردووە و پرسەكەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، بۆ ئەوەی لەوێوە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەستبکرێت بە تەمویلکردنی پارەی مووچەی مانگی چوار.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری وەزارەتەکانی عێراق کۆتایی هاتووە، بۆیە دوای پەسەندكردنی لیستەكە لە ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەكرێت بە ڕێكارەكانی تەمویلكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی چوار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









