هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە دەگیرێتەبەر

گۆیژە
SNN
بەچاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، هەنگاوی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە سەوزكردن و پاراستنی شاخی گۆیژە لەمەترسی ئاگركەوتنەوە دەگیرێتە بەر.
لەڕاگەیەندراوێكی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO هاتووە: “لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا، بەئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگار و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و بەشێك لەبەڕێوەبەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكان و كۆمپانیاكانی بەشدار لەكەمپینی سەوزكردنی شاخی گۆیژە، رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO پلانێكی تۆكمەی پێشكەشی نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد كەتایبەتە بەپاراستنی دارستانەكانی گۆیژە لەمەترسی ئاگركەوتنەوە و بەردەوامیدان بە سەوز كردنی”.
باس لەوەشکراوە: “پلانەكەی رێكخراوی CDO راسپاردەی پێویست و گرنگی لەخۆ گرتووە تا فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بیگرنەبەر بۆ پاراستنی دارستانەكان و كەمكردنەوەی زیانەكانی لەئەگەری كەوتنەوەی ئاگردا بۆ كەمترین ئاست”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “بەگوێرەی پلانەكە، بۆردی پەیوەندییەكان پێكدێت بەبەشداری هەموو فەرمانگەكان بۆ بڕیاردان لەبارەی میكانیزمی پاراستنی بناری گۆیژە، سەرباری راهێنان و بەهێزكردن و بونیادنانی توانای ئەو تیمانەی ئامادەكاری دەكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەر رووداوێكی ئاگركەوتنەوە بەمەبەستی پاراستنی شاخی گۆیژە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









