وەزارەتی پلاندانانی عێراق نەخشەی پارێزگای هەڵەبجەی پەسەند کرد

عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرایکرد کە پلاندانانی عێراق وەک پارێزگای 19هەمینی عێراق نەخشەی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی پەسەندی کردوە.
چرۆحەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی پلاندانانی عێراق سنووری پارێزگای هەڵەبجەی وەک 19یەمین پارێزگای عێراق پەسەندکرد، کە رۆژی 14/4/2025 پەرلەمانی عێراق یاساکەی تێپەڕاند.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی نەخشەکە سنووری پارێزگاکە ناحیەکانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ دەگرێتەوەو قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاکەیە.
سنووری دەرەوەی پارێزگاکە هەموو بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیەو لەناوخۆش هاوسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و دیالەیە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەخشتەکەدا هێشتا خورماڵ وەک ناحیە ناوی هاتوە هەرچەندە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کراوە بە قەزا، هاوکات نەخشەکە لەلایەن وەزیری پلاندانانی عێراق د. محەمەد تەمیم و بەرێوەبەرایەتی و بەشە پەیوەندارەکانی وەزارەتەکەوە واژۆ کراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









