تا ساڵی 2028 داهاتی نانەوتی دەگەیەنرێتە 79 ترلیۆن دینار

SNN
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق پلانی پێنج ساڵەی وەزارەتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی ئاشکرا دەکات و پێی وایە بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک داهاتی نانەوتی تا 2028 بگاتە 79 ترلیۆن دینار.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاند: پێشبینیەكان ئاماژە بەوە دەکەن، کۆی داهاتی نانەوتی لە ماوەی پلانی پێنج ساڵەدا کە درێژدەبێتەوە بۆ ساڵی 2028 دەگاتە 79 ترلیۆن و 100 ملیار دینار، لەو ژمارەیەش 21 ترلیۆن باجی راستەوخۆ و 16 تریلیۆن و 800 ملیار دینار باجی ناڕاستەوخۆیە، لەکاتێکدا کۆی ئەو جۆرەی کە ماونەتەوە لە داهاتی نانەوتی پێشبینی دەکرێت 41 ترلیۆن و 300 ملیار دینار بێت.
وتیشی: “پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی ئامانجی ئەوەیە ڕێژەی گەشەی ئابووری بە ڕێژەی 4.24 لەسەد بۆ بەرهەمی گشتیی ناوخۆ بەدەستبهێنێت، لەسەر بنەمای ئەوەی ئەم ڕێژەیە هاوتایە لەگەڵ توانا مرۆیی و ماددییە بەردەستەکان و ئاڵنگارییەكانی بەردەمی، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی نادڵنیایی و ئەدای چالاکییە ئابوورییەکان بۆ ماوەی پێشوو.
باسی لەوەشکردووە: لە پلانەكەدا گرنگی بە کەرتە سەرەکییەکانی وەک کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار دەدرێت، جگە لە چالاکییەکانی ژێرخانی خزمەتگوزاری بەپێی ئەوەی لە چوارچێوەی گشتی پلانەکەدا هاتووە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









