
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات هیچ گرفتێك لەسەر ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی چوار نییە و ئەمڕۆ لیستەكە پەسەندكراوە، هاوكات لەبری وەزیری دارایی عێراق، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ناردنی پارەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم هیچ گرفتێكی نییە، چونكە ئەو لیستەی بۆمانگی چوار ڕەوانە كراوە پەسەندكراوە و تەنها ئەوەماوە كە واژۆ لەسەر تەمویلكردنی پارە بكرێت بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ناردنی پارە پێویست بە واژۆی ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق ناكات، چونكە ناوبراو لە دوو مانگی ڕابردوودا ئەو ئەركەی لەسەر شانی خۆی لابردووە و واژۆكردنی ناردنی پارەی سپاردووە بە بە بڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سبەی دەستنەكرێت بە ڕێكارەكانی تەمویلكردنی مووچە، ئەوا ئەو بابەتە دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو چونكە ڕۆژی پێنج شەممە 1/5/2025 لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە و ڕۆژی یەك شەممە دەستدەكرێتەوە بە دەوامی فەرمی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









