بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە نرخی زەوی و خانوو بە ڕێژەی لە%20 بەرزكردووەتەوە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی خاوەن نوسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو لە هەڵەبجەن دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە ماوەی چەند ڕۆژێكە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو لە هەڵەبجە جموجوڵی زیاتری بە خۆیەوە بینویە و نرخی زەوی و خانوو بەڕێژەی لە %20 بەرز بووەتەوە.
وەرزێر محەمەد، یەكێك لە خاوەن نوسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی خانوو زەوی لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەردرا، ڕاستەوخۆ كاریگەری هەبوو لە زیادكردنی جموجوڵی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەت لەناو سەنتەری هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە لە دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە نرخی زەوی و خانوو بەرزبووەتەوە، بەتایبەت نرخی زەوی زیاتر بەرز بووەتەوە بەجۆرێك ئەگەر پێشتر زەوییەكی 200 مەتری یەك دەفتەر دۆلاری كردبێت ئێستا هەمان زەوی بە زیاد لە 120 وەرەقە كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت و لەهەندێك ناوچەش زیاتر بەو ڕێژەیە بەرزبووەتەوە.
ئەو خاوەن نوسینگەی كڕین و فرۆشتنی خانوو زەوی لە هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونكردەوە، دوای واژووكردنی یاساكە لەیلان سەرۆككۆمار و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایع و بە فەرمی كەوتنە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوكات زیاتر كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زەوی و خانوو دەبێت لە پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا هێشتا نرخی زەوی و خانوو لە سنووری هەڵەبجە زۆر هەرزانترە بەراورد بە شارەكانی دیكەی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









