
SNN-
وەزیری راگەیاندنی پاکستان، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، پاکستان زانیاری هەواڵگری متمانەپێکراوی هەیە کە هیندستان بەنیازە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا هێرشی سەربازی ئەنجام بدات.
عەتاڵا تارار، لە سەكۆی “ئێکس” نوسیویەتی: پاکستان زانیاری هەواڵگری باوەڕپێکراوی هەیە، کە هیندستان بەنیازە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا هێرشی سەربازی ئەنجام بدات و روداوی پاهالگام وەک بیانویەک بەکاربهێنێت.
دەشڵێت: هەر کارێکی شەڕانگێزانە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت. هیندستان بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ دەگرێت لە هەر دەرئەنجامێکی ترسناک لە ناوچەکە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە هاوتا هیندستانی و پاکستانییەكەی كردووە دۆخەکە ئاڵۆزنەكەن، دوای هێرشە خوێناویەكەی بەشی هیندی لە هەرێمی کشمیری کێشە لەسەر.
هاوكات نارێندرا مودی، سەرک وەزیرانی هیندستان، سوپای وڵاتەكەی سەرپشككرد لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی، لە کاردانەوە ئەو هێرشەی کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە کشمیر ئەنجامدرا، کە نیودەلهی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی خستە ئەستۆی پاکستانی دراوسێی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









