
لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-
عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سکاڵایەکی فەرمییان لەسەر بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی لە بەغداد تۆمار کردووە، بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێککەوتنێک کە ساڵی رابردوو لەنێوان هەردوولادا کراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراق گەیشتە رێککەوتن و بەو مەرجەی بانکەكە (100) ئامێری نوێی (ATM) لە هەرێمی کوردستان دابنێت. بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەحمەد عەزیز، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێكس” نووسیویەتی، ئێمە بە قوڵی نیگەرانین لە دواکەوتنی بانکی بازرگانی عێراق لە دانانی ئامێری پارەدانی ئەلەكترۆنی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵێک لەمەوبەر سەرۆکی بانکەکە بەڵێنی داوە (100) ئامێری نوێ بۆ پرۆگرامی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان (هەژماری من) دابین بکات.
دەشڵێت: (TBI) زیاتر لە (40) هەزار داواکاری لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمەوە پێگەیشتووە، بەڵام بانکەکە هێشتا فەرمانی کڕینی دەرنەکردووەو، چاپکردنی کارت بۆ فەرمانبەرانی حکومی دواکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانبەران چاوەڕوانی خزمەتگوزارییەكی باشتر لە بانکەکە دەکەن، بەوپێیەی بانکێكی پێشەنگی حکومییە لە عێراق، وتوشیەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای فەرمی لە بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی لە بەغدا تۆمارکردووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








