سەندیکاکانی کرێکاران: یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق هەن

SNN-
یەکێتیی سەندیکای کرێکارانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بێکاری لە عێراق 20%ی تێپەڕاندووە، کەچی نزیکەی یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە وڵاتەکەدا کاردەکەن، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی کرێکارانی عێراق دروستکردووە.
ستار دەنبووس، سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکاران لە عێراق، ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “گرنگترین بابەت تۆمارکردنی کرێکارە لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا، تاوەکو مافی خۆی و خێزانەکەی لە داهاتوودا مسۆگەر بکات.”
ستار دەنبووس ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە 2003ەوە تاوەکو نزیک 2010، ژمارەی تۆمارکراوان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا تەنیا 350 هەزار کرێکار بوو، ئەمەش ژمارەیەکی زۆر کەمە بەراورد بە عێراق، کە زیاتر لە 15 ملیۆن کرێکاری تێدایە، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 850 هەزار کرێکاری دەستەبەرکراو.”
سەبارەت بە ژمارەی هێزی کاری بیانی لە عێراق، سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکاران دەڵێت: “ژمارەکان زۆر ترسناکن، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکانی کار، پلاندانان و ناوخۆ، زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن، لە کاتێکدا عێراق خۆی بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنێت.”
ستار دەنبووس لەبارەی رێژەی بێکاری باسی لەوە کرد،”بەپێی وەزارەتەکانی پلاندانان و کار، رێژەی بێکاری لەناو چینی کرێکارانی عێراقدا بە نزیکەی 13% مەزەندە دەکرێت، بەڵام رێژەکە زیاترە لە 20%، ئەمەش بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، هەروەها لەبەر ئەوەی دەوڵەت دوو ساڵ پێش ئێستا رایگەیاند هیچ دامەزراندنێک نییە، مەگەر بەپێی پێویستیی وەزارەتەکان بێت.”
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
42 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
42 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









